١٩ ئاب ٢٠١٦ - ٠٤:٤٠
پێشڕەویی ئەرتەشی عێراق لە باشووری مووسڵ لە هێڵی القیاره - مخمور

هێزە عێراقییەکان لەمیانەی نوێترین هەڵمەتی خۆیان توانیان هێڵی پەیوەندیی القیاره- مخمور لە باکووری عێراق لە تیرۆریستانی داعش خاوێن بکەنەوە.

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :، هێزە عێراقییەکان رۆژی پێنجشەممە لە درێژەی پێشڕەویی لە دەڤەری ناوچەی القیارە توانیان سەرەڕای پاکتاو کردنەوەی تۆکمەو تەواوی ئاوایی الجدعە ، دەڤەری پێگەی القیارە و رێگای پەیوەندیی القیارە بۆ مەخمور بە تەواویی پاکتاو بکەنەوە.

هێزە عێراقییەکان لە رێگاکانی سەر بە شاری القیارە هەروا بە توندیی لەگه ل تیرۆریستانی داعش تێکهەڵچوون.

بە پێی ئەو راپۆرتە ، ئەندامانی داعش بە تەواوی هێزەوە خۆڕاگریی دەکەن بەرامبەر بەو پێشڕەوییانەی هێزە عێراقییەکان چوونکە لە دەست چوونی القیارە بوار خۆش کەوری رووخانی شاری موسڵ ، وەک گەورەترین شوێنی کۆبوونەوەی ئەوان لە عێراقە.

تیرۆریستانی داعش لە بیناکانی شاری القیارە ژمارێکی زۆریان تەک هاوێژ سەقامگیر کردووە تا رێگریی بکەن لە نزیک بوونەوەی هێزە عێراقییەکان بە ناوچەکە.

فڕۆکە شەڕکەرە عێراقییەکانیش بە ئامانجی پشتیوانیی لە هێزەکانی ئەرتەش و هێزە جەماوەرییەکان ، بنکەکانی تیرۆریستانیان بە توندی کوتاوە...

کۆتایی کورتە نامە/310